
چرایەک لە تاریکیی شەودا شەقامێکی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیای ڕووناک کردووەتەوە - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری ستۆرک لە کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی بڵاو بووەتەوە، پیسبوونی ژینگەی ڕووناکی و بەرکەوتنی زۆری ڕووناکیی گڵۆپەکان لە کاتی شەودا مەترسیی جەڵتە زیاتر دەکات و ئەم مەترسییە 80%ـی خەڵک دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژینەوەکە لەسەر پەیوەندیی نێوان ڕووناکیی دەستکرد لە کاتی شەو و مێشکی مرۆڤ کراوە، 28 هەزار و 302 کەس لە دانیشتووانی شارێکی گەورەی چین، نینگبۆ، کە دانیشتووانەکەی 8 ملیۆن کەسە، بەشدارییان تێدا کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوانەی کە زیاتر بەر ڕووناکیی گڵۆپەکان دەکەون لە شەودا بە ڕێژەی 43% زیاتر لەوانی دیکە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی خوێنبەرەکانی مێشک و ڕوودانی جەڵتە هەیە.
زانیاریی زیاتر: توێژینەوەیەکە پێشنیاز دەکات دانیشتووانی شارەکان بەرکەوتنیان لەگەڵ ڕووناکیی دەستکردی گڵۆپەکان لە کاتی شەودا کەم بکەنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە 80%ـی دانیشتووانی جیهان لەو شوێنانە دەژین کە ژینگەی ڕووناکییان بەبۆنەی ڕووناکیی دەستکردەوە پیس بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی