هۆشیار زێباری: هەڵبژاردنی داهاتوو پاک و بێگەرد نابێت و پێویستە ڕێکاری تووند بگیرێتەبەر

شەیری بکە لە:
هۆشیار زێباری: هەڵبژاردنی داهاتوو پاک و بێگەرد نابێت و پێویستە ڕێکاری تووند بگیرێتەبەر

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، لە عێراق پێدانی پڕۆژە لەدەرەوەی ڕێنماییەکان، دامەزراندن و بەخشینەوەی پارە بۆ کاندیدەکان هەیە ئەوەش مانای وایە هەڵبژاردنی داهاتوو پاک و بێگەرد نابێت، بۆیەش داوا دەکات ڕێکاری تووند دژی سەرپێچیکاران بگیرێتەبەر.

وێنە گەورەکە: مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تائێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت لە هەڵبژاردن ئەویش لەڕێگەی پێشکەشکردنی پڕۆژەکان بە بەڵێندەران و بەدەرکردنیان لەڕێنماییەکان، دامەزراندنی لیستی چاودێری کۆمەڵایەتی، دابەشکردنی پارە بە ملیاران لەسەر کاندیدەکان و کڕینی کارتی دەنگدان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەڵبژاردنی داهاتوو پاک و بێگەرد نابێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆیە پێویستە داوا لە دادگا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆن بکەن ڕێکاری توند دژی سەرپێچیکاران بگرنەبەر، ئەویش بە ئامانجی گەرەنتیکردنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ