39 کاندیدی دیکە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ کۆمیسیۆن بە سێ بڕیار 39 کاندیدی تری لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە، بەوەش کۆی کاندیدە دوورخراوەکان گەیشتە 620 کاندید.
وێنە گەورەکە: مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە یەک بڕیار 37 کاندیدی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخستەوە، زۆرترین کاندیدی دوورخراوەش بەهۆی ئەم بڕیارەوە سەر بە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی محەممەد شیاع سوودانین و ژمارەیان هەشت کاندیدن.
زانیاری زیاتر: کۆمیسیۆن لە دوو بڕیاری دیکەشدا هەریەکە لە ڕاکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە وەکالەت و حەیدەر مەلا، یەکێک لە سەرکردەکانی سوننەی لەسەر لیستی هاوپەیمانی عەزم دوورخستەوە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی مەرجەکانی شایستەیی بۆ کاندیدی پەرلەمانی عێراق گەڕاندووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ کۆمیسیۆن لەڕێگەی ئاڤاوە مەرجەکانی شایستەیی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و هەر کاندیدێک یەکێک لەم حەوت مەرجەی تێدانەبێت، دووردەخرێتەوە:
٠ تەمەنی لە 30 ساڵ کەمترنەبێت.
٠ لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان بەگوێرەی ڕێژەی دیاریکراو بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت.
٠ هاوسەنگی ڕێژەی ژنان لەناو لیستی کاندیدەکان دەبێت ڕەچاوبکرێت.
٠ یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەریی نەیگرێتەوە.
٠ بە گەندەڵی دارایی و کارگێڕی یان تاوانی پەیوەست بە شەرەف سزانەدرابێت.
٠ خاوەن ڕابردوو و ڕەوشتێکی باش و سەنگین بێت.
٠ ئەندامانی ئێستای هێزە ئەمنییەکان، دادوەرەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ناتوانن خۆیان کاندید بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەڕێوەچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەچڕی یەمەن بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق مەترسیدارترین "تیرۆریست"ـی لە بەغدا دەستگیرکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەڕێوەچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەچڕی یەمەن بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق مەترسیدارترین "تیرۆریست"ـی لە بەغدا دەستگیرکرد