
کارتی پسوولەی خۆراکی هاووڵاتییان
ئاڤا نیوز
ماوەی پڕکردنەوەی پسوولەی خۆراک تاوەکو سەرەتای مانگی نۆ درێژکرایەوە و دوای ئەو وادەیە تۆمارکردن دەبێتە پارە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە کۆتا وادەبوو بۆ تۆمارکردنی هاووڵاتیان، بەڵام ئەم بەیانییە نووسراوێک گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی عێراق و وادەکە درێژکرایەوە، ڕێژەی تۆمارکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان 85٪ـی تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "وادەکە درێژکراوەتەوە بۆ 01-09-2025، دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە، پڕكردنەوەی فۆڕم دەبێتە پارە و بۆ هەر کەسێک 10 هەزار دینارە، بەڵام بە نووسراو داوامانکردووە بکرێت بە 5 هەزار دینار."
ئەمەش بزانە: مانگی ڕابردوو بەهۆی تۆمارنەكردنیان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەشە ئاردی زیاتر لە 800 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بڕدرا ئەوانەی تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمارنەکردووە، بەشە ئاردی هەشتەمیش وەرناگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ یەکەمجار چاوی بە ترەمپ دەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ یەکەمجار چاوی بە ترەمپ دەکەوێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەردەوام دەبێت