سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل: داگیرکردنی کەرتی غەززە مەترسی بۆ سەر بارمتەکان دروست دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل: داگیرکردنی کەرتی غەززە مەترسی بۆ سەر بارمتەکان دروست دەکات

ئاوارەبوونی دانیشتوانی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل مەترسییەک بە نەتانیاهۆ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر گیانی بارمتەکان. 

چیرۆکی سەرەکی: ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل، داوای لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد پێشنیازی ئێستا بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان قبووڵ بکات و هۆشداریشیدا لەوەی کە داگیرکردنی شاری غەززە مەترسی جددی لەسەر ژیانی بارمتەکان دروست دەکات.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە، نەتانیاهۆ فەرمانی دا دانوستانی خێرا بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتەکان بکرێت، کە لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە پلانەکانی داگیرکردنی شاری غەززە و گواستنەوەی دانیشتووانەکەی.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە نوێکردەوە و ڕایگەیاند، " گرێبەستێک لەسەر مێزەکە هەیە، پێویستە ئێستا وەربگیرێت" و  "سوپا مەرجەکانی بۆ تەواوکردنی دابینکردووە، بڕیارەکەش ئێستا لە دەستی نەتانیاهۆدایە"، ئاماژەی بەوەشکرد، سوپا توانای داگیرکردنی غەززەی هەیە، بەڵام ئەو ئۆپەراسیۆنە دەتوانێت ژیانی بارمتەکان بخاتە مەترسییەکی جددی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ