ڕاگەیێنراوێک لە پارتییەوە لەبارەی شەڕەکەی لالەزار

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوێک لە پارتییەوە لەبارەی شەڕەکەی لالەزار

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

مەکتەبی سیاسیی پارتی لەسەر ڕووداوەکانی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەخت لە سەروەریی یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شاری سلێمانی دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی هەینی ڕابردوو، زیاتر لە 10 هەزار کەس لە دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتی بە تانک، تۆپ، درۆن و دۆشکە و بیکەیسی و چەندین چەکی جیاوازەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ئەمەش کاریگەریی نەرینی لەسەر هاونیشتمانیان دروست کرد و سەدان گەشتیاریش بە خێرایی شارەکەیان بەجێهێشت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی 22ـی ئابی 2025 لە شاری سلێمانی، کە بەداخەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، بووە هۆی نیگەرانیی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە:

هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووری و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە.

پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەري خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت بەباشی نازانین.

لە نیگەرانی و دڵە ڕاوکێی خەڵک تێدەگەین، لە پێناو هەرێمەکەمان و ئارامی دەروونی هاووڵاتیانی هێژا، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەری یاسا و دامەزراوەکان بکەن، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە ڕابگیرێت.

سه‌ره‌خۆشى له‌ خانەوادە و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برينداران ده‌خوازين.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ