بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟

شەیری بکە لە:
بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟

هێزێكی ئەمنیی سلێمانی هەڵیانكوتایە سەر كەناڵی زوومی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ داخستنی کەناڵی زوومی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی دەکات و هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پەخشی کەناڵەکە ئاشکرا دەکات.

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی هەینی ڕابردوو، زیاتر لە 10 هەزار کەس لە دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتی بە تانک، تۆپ، درۆن و دۆشکە و بیکەیسی و چەندین چەکی جیاوازەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، دواتر هێزێکی چەکدار چووەتە سەر کەناڵی زووم لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە ستی، دەستیان بەسەر ئۆفیسی کەناڵەکەدا گرتووە.

لێدوانی فەرمی: هێمن مەحموود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم بە ئاڤای وت: هەوڵەکانمان بۆ کردنەوەی کەناڵەکە و گەڕاندنەوەی کەرەستەکانمان بەردەوامە، داوامان کردووە ئەو هێزەی چووەتە سەر کەناڵەکە، بڕۆنە دەرەوە و ئێمەش بگەڕێینەوە بۆ سەر کارەکانمان، چونکە نامانەوێت دەستبەرداری کەناڵەکەمان بین و بەردەوامی بە کاری میدیایی خۆمان دەدەین.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی هێمن مەحموود، نازانن ئەو هێزەی یەکێتی چ کەرەستەیەکی کەناڵەکەیان بردووە و داوا دەکەن بە زووترین کات بۆیان بگەڕێننەوە.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە ڕۆژنامەنووسان، هەوڵ دەدات بەرپرپسانی یەکێتی ڕازی بکات بەوەی کەناڵەکە بکرێتەوە و ئەو هێزە چەکدارەش دوور بخرێتەوە کە چووەتە سەر ئۆفیسی کەناڵەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و یەکێتی هیچ نەرمییەکی لەوبارەیەوە نەنواندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ