367 پارچە زەوی دیکە لەسنووری دهۆک زەوی دابەش دەکرێن

شەیری بکە لە:
367 پارچە زەوی دیکە لەسنووری دهۆک زەوی دابەش دەکرێن

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران

ئاڤا نیوز

پارێزگاری دهۆک ئاماژە بەوەدەدات، کە 367 پارچە زەوی دیکە لە سنووری پارێزگاکە ئامادەکراون و بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.

وێنە گەورەکە: لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان نزیکەی سێ هەزار پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆک دابەشکران، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە بەگوێرەی پێویست نەتوانراوە زەوی دابین بکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "367 پارچە زەویی دیکە لە هەر چوار شارەوانییەکەی سەر بە پارێزگای دهۆک ئامادەکراون و بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، دوای هەفتەیەک فەرمانبەران دەتوانن تاپۆی زەوییەکانیان وەرگرنەوە."

ئەمەش بزانە: بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە زەوی لە سەنتەری پارێزگای دهۆک بەردەست نییە، هەوڵدراوە لە سنووری ناحییە و گوندەکان زەوی بۆ سوودمەندبووانی پارێزگاکە دابین بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ