تەنیا مانگی ڕابردوو؛ 13 کۆڵبەر کوژراون و 78 کۆڵبەری دیکە بریندارکراون
- کوردستان
- 2024-04-02

ژمارەیەک کۆڵبەر لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان - وێنە: ئێرنا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە مانگی ئاداری ڕابردوودا 91 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسدارانی ئێرانەوە کوژراون و بریندارکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە پشتبەستن بە داتا تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 91 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندارکراون؛ 66% لەسەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسدارانی ئێران کوژراون و برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 13 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 78 کۆڵبەری دیکەش بریندارکراون؛ لەو ماوەیەدا منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی دیواندەرە بەناوی "هەستیار عەبدولکەریمی" گیانی لەدەستداوە و پێنج منداڵی کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی "هێزە چەکدارەکانی ئێران" لە سنوورەکانی "بانە، نەوسوود، سەقز و مەریوان" بریندارکراون.
لە ڕاگەیێنراوەکە وا هاتووە
زانیاریی زیاتر: ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی شوبات 36% زیاتر بووە کە 44 حاڵەتی کوژران و بریندارکردن تۆمارکراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە