
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ حکومەتی عێراق چارەسەری گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچە دانراوە، جەختیش دەکاتەوە لە هەوڵدان بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێ دابەش بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچە، سەرۆکوەزیران بارزانی بەردەوام لەگەڵ سوودانی لەسەر هێڵ بوو بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە، ئەمڕۆش مژدەی چارەسەرکردنی ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی هەولێر و بەغدا توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکات کە هاوکار بوون بۆ زاڵبوون بەسەر کۆسپ و تەگەرەکاندا.
زانیاریی زیاتر: لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدرێت بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بکرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی بە جەختکردنەوە لەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆر دراوە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان نائومێد بکرێن، جارێکی دیکە سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت