
ئاڤا دیجیتاڵ
ئیسرائیل لەڕێگەی نێوەندگیرە میسڕی و قەتەڕییەكانەوە پێشنیازی ڕاگرتنی شەڕی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ حەماس كردووە، ئەویش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بارمتە و زیندانییانی هەردوولا.
چیرۆكی سەرەكی: ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریكی ئەم هەواڵەی لە زاری كاربەدەستێكی ئیسرائیلییەوە بڵاوكردووەتەوە، كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە، گوایە ئیسرائیل پێشنیازی ڕاگرتنی جەنگی بۆ حەماس كردووە، ئەم ماوەیەش بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنێك دەبێت بۆ ئازادكردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی لە غەزە دەستبەسەرن، لەگەڵ ئازادكردنی هەندێك لە گیراوە فەڵەستینییەكانی نێو زیندانە ئیسرائیلییەكان.
ڕێككەوتنەكە بەمشێوەیە: كاربەدەستە ئیسرائیلییە كە ناوی نەهێندراوە دەڵێت، ئەم ڕێككەوتنە بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت.
قۆناغی یەكەم بۆ ئازادكردنی ئەو بارمتە ژن و پیاوانەیە كە تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵەوەیە، لەگەڵ ئەوانەی باری تەندروستییان جێگیر نییە.
قۆناغی دووەم بۆ ئازادكردنی سەربازەكانە لە ڕەگەزی نێر و مێ، لەگەڵ خەڵكە سڤیلە گەنجەكان و تەرمی هەندێك لە بارمتە مردووەكان.
بەگوێرەی ئەم ڕێككەوتنە هەندێك لە گیراوە فەڵەستینییەكانی نێو زیندانەكانی ئیسرائیلیش ئازاد دەكرێن، كە هێشتا ژمارەیان دیارینەكراوە، بەڵام هەموویان نا.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ئەم ڕێككەوتنە گەرەنتیی كۆتاییهێنان بە جەنگەكە ناكات، بەڵام ئەوە لەخۆدەگرێت كە سوپای ئیسرائیل وردەوردە لە چەند شارێكی گەورەی غەزە بكشێتەوە و ڕێگە بە ئاوارەبووەكانیش بدرێت بگەڕێنەوە بۆ خاكی خۆیان لە باكوور، كە ئێستا وێرانەیە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوە کردووە کە كاربەدەستان گوتوویانە "جێبەجێكردنی ئەم ڕێككەوتنە بە نزیكی تا دوو مانگ دەخایەنێت".
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: ماڵپەڕی واینێت-ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕێككەوتنەکە بڵاوکردووەتەوە و بێ ئاماژەکردن بە ناوی سەرچاوەکە نووسیویەتی: دوێنێ یەکشەممە 22-1-2024 ناتانیاهۆ لەگەڵ كەسوكاری بارمتەكاندا كۆبووەتەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی میدیای ئەمریكی ڕایگەیاندووە كە برێت مەكگۆرگ، ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ میسڕ و قەتەڕدا سەرقاڵی كۆبوونەوەیە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی نوێ لەبارەی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتە و گیراوەكانەوە.
باكگراوند: بزووتنەوەی حەماس لە حەوتی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو هێرشێكی لەناكاوی كردە سەر ئیسرائیل و سەدان كەسی كوشت، كە زۆربەیان خەڵكی سڤیل بوون، پاش كوشتنی زۆرێك لەوانەی بەر دەستیان كەوتن، نزیكەی 250 كەسیشیان وەك بارمتە گرت، كە هێشتا نزیكەی 132یان لە غەزە ماون.
دوای ئەم هێرشانەش ئیسرائیل هەڕەشەی لەناوبردنی حەماسی کرد و ناتانیاهۆ بەڵێنی "سەركەوتنی تەواو"ی بەسەر حەماس بە خەڵکی وڵاتەکەی دا. لەو كاتەوە بەردەام هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەکاتەجسەر حەماس و كەرتی غەزە، تا ئەمڕۆ لانیكەم 25 هەزار و 295 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە وەزارەتی تەندروستیی غەزەی سەر بە حەماس دەڵێت "زۆربەیان ژن و منداڵن"، ژماەی کوژراوانی ئیسرائیلیش تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە هەزار و 139 کەس، تەنیا ئەمڕۆش لە هێرشێکی حەماسدا 24 چەکداری ئیسرائیلی کوژران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دوایین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: ئێران بەردەوام بێت فەرەنسا بێ وەڵام نامێنێتەوە