
وێنەی پەرتووكەكە
ئاڤا نیوز
"شاری هەڵم" کە کۆکراوەی هەموو چیرۆکەکانی نووسەری جیهانی کارلۆس ڕویز زافۆنە، لە ئیسپانییەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی و بڵاودەکرێنەوە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: کتێبەکە 11 چیرۆکی لەخۆ گرتووە، دوای کۆچی دواییی ئەو نووسەرەی ئیسپانیا، کۆکراونەتەوە و بڵاوکراونەتەوە، لەلایەن دامەزراوەی پەیک وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.
لێدوانی فەرمی: ژیار هۆمەر، وەرگێڕی "شاری هەڵم" بە ئاڤا نیوزی گوت: وەشانخانەی پەیک مافی وەرگێڕانی "شاری هەڵم"ـمان بۆ سەر زمانی کوردی لە ناوەندی خاوەنمافی ئەنتۆنیان کێڕیگان لە شاری بارسێلۆنا وەرگرتووە و لە ئیسپانییەوە وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارلۆس ڕویز زافۆن، نووسەرێکی هەرە ناسراوی جیهانە بەرهەمەکانی دوای سێرڤانتێس پڕخوێنەرترینی نووسەری ئیسپانیان، بۆ سەروو 50 زمان وەرگێڕدراون و دەیان خەڵاتی بردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی