
باڵەخانەی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا - TRT
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەکردنی 54 بەرهەمی لە تورکیاوە بۆ ئیسرائیل دەرکرد.
وێنە گەورەکە: تورکیا لە بەرامبەر ڕێگریکردنی ئیسرائیل لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، سزای بازرگانی بەسەر ئیسرائیل سەپاند، تاوەکو ئەوکاتەی ئیسرائیل ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەدات، بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانیی تورکیا بڵاویکردەوە، لە 09ـی نیسان بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەکردنی 54 بەرهەمی بازرگانی لە تورکیاوە بۆ ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت.
چی ڕوویدا؟ دوای ئەوەی تورکیا لە ڕێگەی وڵاتی ئوردنەوە داوای ڕێگەپێدانی بۆ گەیاندنی "یارمەتییە مرۆییەکان"ـی بۆ غەززە کرد، ڕۆژی دووشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی، زانیومانە ئیسرائیل ڕێگربووە و بۆ ئەمەش ڕێکاری نوێ لە دژی ئیسرائیل دەگرینە بەر.
باکگراوند: پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە دوای 07ـی ئۆکتۆبەرەوە دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل و ئاڵۆزی تێکەوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا