
هونەرمەند چۆپی فەتاح جوانترین چاو بڵاودەکاتەوە
ئاڤا نیوز
چۆپی فەتاح، هونەرمەندی کورد بەرهەمێکی نوێی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان بڵاودەکاتەوە و بەشێکی تێکستەکەی لەلایەن باوکییەوە نووسراوە.
چیرۆکی سەرەکی: "جوانترین چاو" نوێترین بەرهەمی میوزیکیی هونەرمەند چۆپی فەتاحە کە بڕیارە جەژنی ڕەمەزان پێشکەش بە هەوادارانی بکات.
لێدوانی فەرمی: چۆپی فەتاح لە لێدوانیکدا بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "جوانترین چاو" نوێترین بەرهەمم دەبێت بۆ جەژنی ڕەمەزان و یەکەم بەرهەممە لە ساڵی 2024 بڵاوی دەکەمەوە.
زانیاریی زیاتر: بەرهەمەکە ئاوازی فۆلکلۆرە، بەشێک لە تێکستەکە فۆلکلۆرە و بەشێکی دیکەی لەلایەن (ئیحسان فەتاح )ـی باوکم نووسراوە، کاری دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن (پێشکار سەڵتە و هاوژین کۆژین) لە ستۆدیۆی زانا عەبدوڵڵاهی بۆ کراوە ، میکس و ماستەرین ( عەلی شەریف زادە) کردوویەتی، هەروەها وەزیر خالید سەرجەم کار و بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەی کردووە
ئەمەش بزانە: ڤیدیۆکە بەرهەمی چۆپی پرۆداکشنە و محەممەد سیسکۆ کاری دەرهێنانی کلیپەکەی کردووە، بڕیارە لەسەر یوتیوبی هونەرمەند بڵاوببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی