
ژمارەیەک فەرمانبەری عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
نزیكەی 10 ملیۆن كەس لە عێراق مووچەخۆرن، ئەگەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بۆ زیاد بکرێت لە 70% ی داهاتی نەوتی عێراق بۆ مووچە دەڕوات.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابووری ڕایگەیاند: ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی دەگاتە چوار ملیۆن و 500 هەزار کەس، کە دەکاتە لە 9% دانیشتووان، ئەگەر خانەنشینان و ئەو کەسانەی لە مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی سوودمەند دەبن زیاد بکەین، ژمارەکە دەگاتە 10 ملیۆن کەس کە دەکاتە 25% ی کۆی دانیشتووان.
وێنە گەورەكە: بە تەواوی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لە 70% ی داهاتی نەوتی عێراق بۆ مووچە تەرخاندەكرێت، ئەو ڕێژەیە بەرزترینە لەسەر ئاستی جیهان.
لەلایەکی دیکەوە: مەها قەتاع، ڕێکخەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار لە عێراق دەڵێت: لە 40% ی ژنان لە عێراق کاردەکەن و ئەوانیش لە کەرتی گشتییدان، زۆرینەشیان لە بواری وانە گوتنەوە و خزمەتگوزاریی تەندروستییدا کار دەکەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەمە دەریدەخات کە کەمترین متمانە لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقەوە بە کەرتی تایبەت هەیە، بە تایبەت ژنان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا