
وێنەی دەستگیرکراوەکان
ئاڤا نیوز
هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، دوای چاودێری و بەدواداچوون، باندێکی چوار کەسییان دەستبەسەر كرد كە خەریكی ساغکردنەوەی دراوی ساختە بوون.
چیرۆكی سەرەکی: هێزەکانی دەزگەی ئاسایشی هەرێم، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە چەند هەڵمەتێک توانییان سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیر بکەن کە لە مانگی ڕەمەزاندا دۆلاری ئەمریکیی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "دوای دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی باندەکە كە تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 30 ساڵ و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن، سەرجەم دراوە تەزویرەکانیشیان دەستی بەسەردا گیراوە بۆ ئەوەی لەنێو ببرێت".
هۆكارە زانراوەكان: لە دوای گەمارۆكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، عێراق بووە شوێنی ساغكردنەوەی دراوی ساختە و هەناردەكردنی پارە بەتایبەت دۆلاری ئەمریكی بۆ ئێران؛ هەر ئەمەش هۆكار بوو بۆ ئەوەی چەندین بانك و كەسایەتی بخرێنە نێو لیستی گەمارۆكانی گەنجینەی ئەو وڵاتە، هەرێمی كوردستانیش لەم كارە نایاساییانە بێبەری نەبووە، بۆیە لە ماوەی ڕابردوو چەندین باندی هاوشێوە دەستبەسەر كراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە