گرافیكی ئاڤا نیوز: رامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
دوو سەرچاوەی باڵای نزیک لە ئێران ئاشکرایان کردووە، ئێران لە تۆڵەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووريا، هێرش ناکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: چاوەکان لەسەر تۆڵەسەندنەوەی ئێرانن لە بەرامبەر هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵوێزخانەکەی لە دیمەشق، دوو سەرچاوەی باڵای ئێران قسەیان بۆ میدیاکان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی سەرچاوەیەکی شیعە کە قسەی لەگەڵ شەرقولئەوست کردووە و داوای کردووە بە هۆی هەستیاری بابەتەکە ناوی نەهێنرێت دەڵێت "گرووپە چەکدارە دڵسۆزەکانی ئێران جارێکی دیکە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان ناکەنەوە، لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هێرش ناکەنە سەر ئەمریکا، وەک پشتیوانییەک بۆ ئێران و تۆڵەی هێرشەکەی دیمەشق".
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە پێداگری دەکات و دەڵێت "گرووپە چەکدرەکان جارێکی دیکە هەولێر ناکەنە ئامانج ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان نەبێتە بەشێک لە هاوکێشەی شەڕەکە و نەشبێتە هۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە کە ئەوەش ئەمریکییەکان نیگەران دەکات".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەو دوو سەرچاوەیە پێشنیازی "ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئیسرائیل لە دەرەوەی عێراق"یان کردووە، یەکێکیان گوتویەتی" جۆلان زۆرترین ئەگەری هەیە هێرشی بکرێتەسەر".
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
15 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد