
د. محەممەد عەبدولسامی، ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر، دەڵێت "لەڕێگەی توێژینەوەکان سەلمێنراوە کە کێشی ڕۆحی مرۆڤ یەک گرامە". ئەم لێدوانەی مشتومڕێکی زۆری لەنێو سۆشیال میدیادا دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد عەبدولسامی، ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر لە دیمانەیەکدا گوتی: نهێنی ڕۆحی مرۆڤ لەوەدایە کە لەنێو جەستەی مرۆڤ دەجووڵێت و دێت و دەڕاوت؛ ئەمەش لە تاقیکردنەوەیەکی فەڕەنسییدا پشتڕاستکراوەتەوە؛ هەر لەم ڕێگەیەوە دەرکەوتووە کێشی ڕۆح تەنیا گرامێکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئایینی ئیسلام و قورئان؛ جگە لە خودا کەس نهێنییەکانی ڕۆح نازانێت؛ بۆیە قسەکانی ئەمینداری فەتوا لە ماڵی فەتوای میسر، مشتومڕ و دووبەرەکیی خستووەتە نێو خەڵک لە سۆشیاڵ میدیا. بەشێکی کەم لە خەڵکی لەگەڵ قسەکانیدان؛ بەشێکی دیکە دەڵێن، بەگوێرەی ئایینی ئیسلام هیچ شتێک لەبارەی ڕۆحەوە نازانرێت و دژی قسەکانی وەستاونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی