بڕیارێکی دیکەی سەرۆکوەزیران بارزانی لە بەرژەوەندیی خەڵک جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 2024-04-14

کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، سەرچاوە: KRG
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی دیکەی سەرۆکوەزیران بارزانی، بۆ لێخۆشبوون 100%ـی سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکاران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27ـی ئاداری 2024، سەرۆکوەزیران بارزانی پەیامێکی لە ڕێگەی ڤیدیۆوە بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی دا، لێخۆشبوون و داشکاندن بۆ چەندین کرێ و قەرزی پەیوەست بە هاونشتیمانیان دا.
نووسراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتی 27-03-2024، بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بە:
1- لێخۆشبوون لە تەواوی 100%ـی سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکاران، تایبەت بە (بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی) بە مەرجێک لە ماوەی (90) ڕۆژی کار لە ڕێککەوتی بەکاربوونی ئەم بڕیارەوە تەواوی بڕی پارەی بەشداری دەستەبەری کۆمەڵایەتییەکە بدەن.
2- سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن لە ڕۆژی گشتاندنی بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
22 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد