
ئاڤا نیوز
پزیشکێک بەتۆمەتی "دزین و فرۆشتنی دەرمان بە بڕی هەزاران دۆلار" لەلایەن ئاسایشی ئاکرێ دەستگیر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە نەخۆشخانەی گوڵانی گشتی و نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە ئاکرێ، پزیشکێک تۆمەتبار کراوە بەوەی دەرمان و دەرزی دزیوە و بە کۆمەڵگە پزیشکییەکانی کەرتی تایبەتی شارەکەی فرۆشتووەتەوە.
زانیاری زیاتر: 10 ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرا بووە بڕێک پێداویستی پزیشکی و حەب و دەرمان و دەرزی دزراون، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە بە بڕی نزیکەی 10 هەزار دۆلار لە بازاڕدا فرۆشراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەڕایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: پزیشکێک بەم تۆمەتە دەستگیر کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بابەتەکەی یەکلانەبووەتەوە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
زانیاریی تایبەت: پزیشکەکە پسپۆری سڕکردنە، بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی بەغدایە، لە ماڵەکەیدا بڕێک پارە و هەندێک دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد