
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرەنسا ڕایدەگەیێنێت، ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستێكی زۆر مەترسیداردان، ئەگەری هەیە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورەوە بڕوات، ئەمەش مەترسی گەورە دروست دەكات.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، زۆر نیگەرانین لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەبێت ئیسرائیل ڕازی بكەین وەڵامی هێرشی ئێران نەداتەوە.
بەگوتەی ماکرۆن، ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران كاریگەری خراپیان لەسەر ناوچەكە دەبێت، "ئێمە هەوڵی تەواوەتی دەدەین بۆ ڕێگریكردن لە هەر ئاڵۆزییەك، داوامان لە ئیسرائیل كردووە دان بەخۆیاندا بگرن و هیچ جۆرە هێرشێك نەكەن، بە ئێرانییەكانیشمان گوتووە نابێت شەڕ و پێكدادنەكان بە ڕادەیەكی وەها گەورە سەیر بكرێن".
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئێران لە تۆڵەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق هێرشێکی درۆنی و مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکە دەکات و وڵاتانی جیهانیش داوای دانبەخۆداگرتن لە هەردوولا دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
17 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەنگاوە سەربازییەکانی ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە دروست ناکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ناتۆ هەوڵ دەدەن بە بڕی 10 ملیار دۆلار چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەن
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەیەوێت ئازەربایجان و وڵاتانی ئاسیا بچنە نێو ڕێككەوتنی ئیبراهیمـیەوە
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ نێردەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی مرۆیی غەززەی تاوتوێی کرد
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە