
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای سەردانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ ئەنقەرە و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا، هەردوو وڵات 10 ڕێككەوتنیان لە بوارە جیاجیاكان واژوو كردووە بەشێك لە ڕێككەوتنەكانیش پەیوەندییان بە دۆخی ناوچەكەو شەڕی غەززەوە هەیە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی چوارشەممە، 24-1-2024 لە ڕێوڕەسمێكی فەرمیدا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پێشوازی لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران كرد، لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، ڕەئیسی بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆكکۆماری تورکیا سەرپەرشتی هەشتەمین لووتکەی باڵای هاریکاری ئێران و تورکیا دەكەن، پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵات، دۆخی غەززە و پرسەكانی پەیوەندیدار بە عێراق، سووریا، قەفقاز، ئەفغانستان، ئۆكراینا و بە گشتی پرسەكانی هەرێمیی پێكەوە تاوتوێ دەكەن، ئەمەش بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەكانی هەردوو وڵات.
زانیاری زیاتر: ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران دەڵێت لە كۆبوونەوەی هەشتەمین لووتكەی باڵای هاریكاری ئێران و توركیا 10 ڕێككەوتن بۆ هەماهەنگی لە بوارەكانی وەبەرهێنان و ئابووریی و هەرێمیی، هەروەها سەبارەت بە دۆخی غەززە لەئەنقەرەی پایتەختی توركیا واژوو كراون.
باكگراوند: دوای ئەوەی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 24-1-2024 ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاوە پێشوازیكرا، پاشانیش هەردوو سەرۆك كۆمار كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا گوتی "داوامان لە ئێران کردووە هاوکاری زیاترمان بکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر"، هاوكات ئیبراهیم رەئیسی باسی لەوە کرد، هەماهەنگییان لەگەڵ تورکیا "زۆر گرنگە دژی تیرۆریزم" و ئاسایشی تورکیا ئاسایشی ئێرانە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: چاودێری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیی باکووری ئەمریکا: ئاسایشی بنکە سەربازییەکانمان زیادکردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
پێنتاگۆن: چاودێری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل: هۆشداری لە نەمانی گەلی جوو دەدات