
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە بەشێك لە شارە گەورەكانی جیهان بەتەواوەتی پیسبوونە و نەتەوە یەگرتووەكانیش داوا دەكات رێگەچارەیەك بۆ پیسبوونی ژینگە و كەشوهەوای ئەو شارانە بگیرێتەبەر.
چیرۆكە سەرەكیەكە: لە جیهاندا 10 شار هەن، كە زۆرترین قەیرانی ژینگە و خراپی كەشوهەوایان هەیە. بەشێكیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و بەشێكی دیكەشیان لە ئاسیان. نەتەوەیەكگرتووەكان داوا دەكات، گۆڕانكاریی ڕیشەیی بۆ پاككردنەوەی ژینگەی ئەو شارانە بکرێت.
- لاهور لە پاکستان، دووەم گەورەترین ولاتی پاکستانە و پیسترین شارە لەسەر ئاستی جیهان.
- نیودەلهی لە هیندستان، یەکێکە لە شارە جەنجاڵەکانی هیندستانە و ژینگەیەکی پیسی هەیە. دووەم پیسترین شاری جیهانە.
- پەکین لە چین، یەکێکە لە شارە قەرەبالغەکانی چین. ژینگەکەی بەهۆی دەردانی گازی ژەهراویی ئۆتۆمبێل و چالاکییە پیشەسازییەکانی شارەکە، پیس بووە و سێیەم پیسترین شارە لەسەر ئاستی جیهان.
- شێنیانگ کەوتووەتە پارێزگای لیاونینگ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چین، بەهۆی پاشماوەی پیشەسازییەکان ژینگەکەی پیس بووە و چوارەم پیسترین شاری جیهانە.
- سەرایڤۆ لە بۆسنە، تەواوی شارەکە بە زبل و پاشماوەی پیس دەورە دراوە و لەسەر ئاستی جیهان، پێنجەم پیسترین شاری جیهانە.
- دەکا لە بەنگلادیش، یەکێکە لە شارە پیسەکانی وڵاتەکە و ژینگەکەی پاک نییە، بەهۆیەوەش 12 ملیۆن کەس لە شارەکە ڕووبەڕووی کارەسات بوونەتەوە. ئەم شارە شەشەم پیسترین شاری جیهانە.
- ئاکرا لە غانا، دانیشتووانی ئەم شارە تووشی پەتای ئیبۆلا بوونە و ژینگەکەیان پیسە، ئەو هەوایەی هەڵیشی دەمژن پاک نییە و حەوتەم پیسترین شارە لەسەر ئاستی جیهان.
- هانۆیی لە ڤێتنام، پایتەختی وڵاتەکەیە و هەشتەم پیسترین شاری جیهانە، بەهۆی قەرەباڵغییەوە ژینگەکەی پیس بووە و حکومەتی خۆجیی شارەکەش لە هەندێک ناوچە بەکارهێنانی ماتۆرسکیلی قەدەغە کردووە.
- کەراچی لە پاكستان، ئەم شارە بەدرێژایی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای پاکستان درێژ دەبێتەوە و یەک ملیۆن و نیو بۆ دوو ملیۆن و 400 هەزار کەسی تێدا دەژین، ژینگەکەی پیسە و نۆیەم پیسترین شاری جیهانە.
- کۆلکەتا لە هیندستان، دەیەم پیسترین شاری جیهانە. زۆرینەی ناوچەکانی شارەکە بە زبڵ و خاشاک داپۆشراون و ژینگەیەکی پیسی هەیە.
باکگراوند: هەوڵەکان بۆ ڕێگریكردن لە پیسبوونی شارەکان بەردەوامە و لە دوایین كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ رێكخراوەكانی ژینگە، بڕیاردراوە كار لەسەر ژینگەی چەندین شار و شارۆچكەیەكی جیهان بكرێت لەپێناو پاککردنەوەیان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە