ئاڤا نیوز
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڤا نیوز، دەلیل دیلانار، هونەرمەندی باکووری کوردستان باسی لە کار و پرۆژە هونەرییەکانی کرد و گوتی، بەمزووانە ئەلبوومێک بڵاودەکەمەوە.
ئاڤا نیوز: هۆکاری چییە ماوەیەکە لە کاری هونەری دووریت؟
دەلیل دیلانار: ڕاستە، ماوەیەکە لە کاری هونەری دوورم، بەڵام لەم ماوەیەدا بەرنامەی هونەریم کردووە، ئێستا کاری کۆنسێرت دەکەم بەتایبەتی لە باکووری کوردستان، سەرقاڵی ئەلبوومێکی نوێم و بەمزووانە پێشکەشی گوێگرانی دەکەم.
ئاڤا نیوز: لە باکووری کوردستان ئازادی هەیە بۆ هونەرمەندانی کورد بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرت؟
دەلیل دیلانار: کاتێک ئێمە دەچینە باکوور بۆ کۆنسێرتێک بەسەختی دەتوانین کۆنسێرت بکەین، هەندێک جار دوو ڕۆژ دەمێنێت بۆ کۆنسێرتەکە مۆڵەتمان نادەنێ بیکەین، هەندێک جار کۆنسێرتەکە ڕەت دەکەنەوە، بەڵام ئێمە هەر هەوڵ دەدەین کۆنسێرتی خۆمان و کاروباری هونەری خۆمان دەکەین.
ئاڤا نیوز: ئەگەر دەلیل هونەرمەند نەبوایە لە چ کارێکی تردا شارەزایی دەبوو؟
دەلیل دیلانار: من هەر لە سەرەتاوە وەک هونەرمەند گەورە بووم و لە خانەوادەیەکی هونەریم، ئێستا نازانم هیچ کارێکی دیکە بکەم، هەر کارێکی تر بکەم تێکی دەدەم، بۆ منیش گرنگترین شت کاروباری هونەرییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد