سەرۆک بارزانی: ناکرێ لەو وادەیەی دیاری کراوە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت
- کوردستان
- 2024-04-17
سەرۆک بارزانی و تۆماس سیلەر- وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند "دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێک بەڕێوە بچێت کە مافی دەنگدەران و پێکهاتەکان پێشێل کرابێت".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆک بارزانی پێشوازی لە تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووە و ئێستاش پارتی داوا دەکات بە زووترین کات ئەو سەرنج و بابەتە تەکنیکیانەی کە ڕێگرن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی تەندروست چارەسەر بکرێن، هەروەها سیغەیەکی گونجاویش بۆ بەشداریی پێکهاتەکان و پێشێل نەبوونی مافەکانیان بدۆزرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی سوپاسی هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد کە بە پەرۆشیەوە هاتوونەتە سەر هێڵ و بە بایەخەوە ڕا و تێبینیەکانی پارتیان وەرگرتووە و گوتی "ناکرێ لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاری کراوە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت، بۆیە دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێک زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێک بەڕێوەبچێت کە تێیدا مافی دەنگدەران و پێکهاتەکان پێشێل کرابێت".
لە لایەکی دیکەوە: باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە یەکێتیی ئەوروپا تێبینی و سەرنجەکانی پارتی بە جددی وەرگرتووە، هەم یەکێتیی ئەوروپا و هەمیش نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەوە هاوڕان کە هەڵبژاردن بە بێ بەشداریی حزبێکی گەورەی وەک پارتی، دیموکراتیانە و سەرکەوتوو نابێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
17 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد