پشتیوان سادق: ئەو حیزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە دەزانن بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت
- کوردستان
- 2024-04-18

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایدەگەیێنێت، چارەسەرکردنی پرسی مووچە لەگەڵ حکومەتی عێراق سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەش.
وێنە گەورەکە: پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، لە پانێڵێکدا لە دووەمین کۆنفرانسی هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ زانستە مرۆییەکان، باسی هەڵبژاردن، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی مووچە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند بابەتێکی دیکەی کرد.
لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق لەبارەی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، سەدا 90ـی ئەو حیزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت. باسی ئەوەشی کرد کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف لە هەرێمی کوردستان بکرێت، واتای ئەوە دەگەیەنێت دەستوەردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
لەلایەکی دیکە: پشتیوان سادق لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی گوتی: بڕیارەکانی دادگا 99%یان سیاسین و هیچ بنەمایەکی دەستووری و یاساییان نییە، دادگا بووەتە مەهزەلە و بە سیاسی کراوە، دەستوور لە دادگەی فیدراڵی عێراق گەورەترە، بەڵام دەستەڵاتی دادوەری بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن و دەستوور جێبەجێ ناکەن. جەختیشی کردەوە شەرمە بۆ عێراق دادگەی فیدراڵی بەمشێوەیە بەسیاسی بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری