
وێنەیەكی ڕابردووی فێستیڤاڵەكە- ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕۆژی 19ی نیسان و بۆ دووهەمین جار، فێستیڤاڵی هەزار دەف لە گوندی پاڵنگانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت کە تیایدا هەزار دەفژەن بەشداری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا هەزار کەس ناوی خۆی بۆ بەشداریکردن لەم فیستیڤاڵە تۆمار کردووە و ئەوەی زانراوە ڕێژەی خانمان لە پیاوان زۆر زیاترە.
لە لایەکی دیکەوە: بۆ یەکەم جار، ئاڤا میدیا لە پاڵنگان ئامادەکاریی بەرهەمهێنانی دوو کلیپێک دەکات کە یەکەمیان تایبەتە بە خودی فێستیڤاڵی هەزاردەف و دووەمیشیان کلیپی هونەرمەند ڕەهبەر کوردستانییە کە هەر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکە بەڕێوە دەچێت.
زانیاریی زیاتر: دووهەمین خولی فێستیڤاڵی میوزیكی کهونارا و دێرینی کوردستان، بە پێشکەشکردنی بهرنامهی گرووپەکانی دهفژەنین له شارە جۆراوجۆرهکانی ئێران، بە پاڵپشتیی لێژنهی بهڕێوهبردنی رێوڕهسمی هەزار دهفی پاڵنگانی شاری کامیاران لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی