بۆكان جاف لەبارەی ئاڵای تاجیكستانەوە داواكارییەكی لە خەڵكی كوردستان هەیە
- کوردستان
- 2024-04-20
بۆكان جاف و ئاڵای كوردستان- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بۆکان جاف، چالاکی سۆشیاڵ میدیا و دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس و دامەزرێنەری زمانی کوردی و شێوەزاری سۆرانی لە وەرگێڕی گووگڵ، داوایەکی لە خەڵکی کوردستان هەیە سەبارەت بە دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان کە بۆ زیادکردنی ئاڵای کوردستانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لێدوانی فەرمی: بۆکان جاف، چالاکی سۆشیاڵ میدیا و دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس بە ئاڤا نیوزی گوت:" هەڵمەتی دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان لە 21-3-2024 دەستیپێکرد تاوەکو 21-4-2024 بەردەوام دەبێت پێویستە خەڵکی کوردستان تا کاتژمێر 12 ی ئەمشەو بەردەوام بن لە دانانی ئیمۆجییەکە".
زانیاریی زیاتر: بۆکان جاف دەڵێت " دانانی ئاڵای تاجیکستان تەنیا وەک تاقیکاری بەکارهاتووە و دواتر دەنێردرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار، چونکە ئێمە ناتوانین لەڕووی یاساییەوە ئاڵای کوردستان بۆ سۆشیاڵ میدیا زیاد بکەين و کەمپەینەکەش بۆ گۆڕانکاری بوو تا لایەنی پەیوەندیدار وەڵاممان بداتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆکان جاف داوا دەکات دوای ئەم کەمپەینە خەڵک ئاڵای کوردستان و جلوبەرگی کوردی دابنێن، داوا لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانی ناوداریش دەکات بەشداری لەم هەڵمەتە بکەن، چونکە وەک ئەو دەڵێت "کارەکە پێشتر سەرکەوتوو نەبووە و دوای ئەوەش بەکارهێنانی هیچ کاریگەری نابێت".
بۆچی گرنگە:ئەگەر کەمپەینەکە سەربگرێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاووڵاتییان دەتوانن ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بەکاربهێنن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
17 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد