ئاڤا نیوز
جێگری کارگێڕیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی سنووریی دیکەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە زاخۆ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: فارس یوحەنا بالیۆس، جێگری کارگێڕیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆم بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی زیادکردنی جووڵەی بازرگانیی، ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی بازرگانی دیکە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکەین".
بۆچی گرنگە؟ ئەگەر جووڵە و قەبارەی بازرگانی فراوانتر بێت، هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێت و قەرەباڵغی و هاتووچۆی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلیش کە تاقە دەروازەی سنووری ئێستای هەرێمی کوردستان و تورکیایە لە زاخۆ، کەم دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: دەروازەکە دەکەوێتە گوندی قەرەولەی سەر بە ناحیەی ڕزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و 20 کیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دوورە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دەستپێکردنی کارەکانی دەروازەکە، لیژنەیەک بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارە پێویستەکان پێک هێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
18 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد