گرافیكی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە پارێزگایەکی عێراق دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بەرز دەبێتەوە، وەزارەتێک هۆشداری دەدات ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات چیتر پشت بە پرۆسەکە نابەستێت.
وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی 20 بانک لە کۆی بانکە بەشداربووەکانی پرۆسەکە لەلایەن ئەمریکاوە بەتۆمەتی "تێوەگلان لە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە" سزا دراون، ئێستا بانکە بەشداربووەکانی پرۆسەکە بە درەنگ دابەشکردنی مووچە و وەرگرتنی پارەی زیادە لە مووچەخۆران، تۆمەتبار دەکرێن.
نووسراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە لە پارێزگای زیقار لە نووسراوێکی فەرمیدا کە حەوتی ئەم مانگە ئاراستەی بانکی ڕافیدەینی کردووە کە یەکێک لە بانکە سەرەکییەکانی پرۆسەی تەوتینە، هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت ئەوا گرێبەستیان لەگەڵ بانکەکە بەیەکجاری هەڵدەوەشێننەوە.
زیانە سەرەکییەکان: لە نووسراوەکەدا جەخت کراوەتەوە بانکەکە زیانی بە فەرمانبەران گەیاندووە، بەتایبەتی بەشێکیان قەرزی ئەلیکترۆنییان بۆ ماوەی دوو مانگ لێبڕاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگەی فیدراڵی بڕیاری داوە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق تەوتین بکرێن کە مەبەست لێی بە بانکیکردنی مووچەکەیانە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە دەبێت پرۆسەکە لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز