
بەنداوی دەربەندیخان- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر باران لە هەرێمی كوردستان و ناوچەی دەربەندیخانیش باریوە، بەوهۆیەوە بەنداوی دەربەندیخان ئاستی ئاوی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و 30 سانتیمەتری ماوە پڕ ببێت.
وێنە گەورەکە: بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و ئاو بۆ بەشێك لە دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات.
لێدوانی فەرمی: سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لە 30 سانتیمەتری ماوە بۆ ئەوەی پڕبێت و سەرڕێژ بێت، بەنداوەکە پشتی بەستووە بە ئاوی باران، 30٪ ئاوی بەنداوەکە پشتی بە ئاوی سنووری ناوخۆی هەرێم بەستووە و 70٪ی دەرەوەی سنوور.
باکگراوند: بەنداوی دەربەندیخان، دەکەوێتە قەزای دەربەندیخان و نزیکەی 67 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی 1961ەوە لەسەر ڕووباری سیروان دروستکراوە، تا ئێستا نزیکەی 12 جار پڕ بووە و چوار جاریش سەرڕێژی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە