
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی دوێنێی سەر کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتنە قەزای چەمچەماڵ.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی هەینی کاتژمێر 06:40 بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون، هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەحمەد عەبدوڵڵا، پەیامنێری ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەریمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد موفتی بریکاری وەزیر، لەپاڵ شاندێکیی ئەمنی عێراق گەیشتنە قەزای چەمچەماڵ و بڕیارە سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی کارەبا دوای هێرشەکەی کۆرمۆر گەیشتووەتە هەزار و 600 مێگاوات، چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەن.
وێنە گەورەکە: کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەهۆی هێرشەکەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستان و وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان لە هەوڵی خستنەکاریدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
16 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد