
ئاڤا دیجیتاڵ
هەریەك لە فەڕەنسا و كەنەدا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەن، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ئەمریكا سەركۆنەی هێرشەكەی كرد.
چیرۆكی سەرەكی: باڵیۆزی فهڕهنسا له عێراق سهركۆنهی هێرشهكهی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر دهكات دەڵێت " ئهم هێرشانه دهبنه هۆكاری ناسهقامگیری له عێراق". هاوكات، باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق رایگەیاند "بە تووندی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەكەین لە هەرێمی كوردستانی عێراق، ئەم هێرشە بۆ سەر خەڵك و ژێرخان لە هەرێمی كوردستانی عێراق قبووڵكراو نییە. دڵمان لەگەڵ هەموو ئەو خێزانانەدایە كە لە چلەی زستاندا بەبێ كارەبا ماونەتەوە."
شەوی پێنجشەممە 25-1-2024 كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ هێرشی درۆنی كرایەسەر، ڕۆژی هەینی 26-1-2024 وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن، دوای ئەوەی شەوی رابردوو (25)ی كانوونی دووەم بەهۆی هێرشێكی درۆنيی بۆ سەر كێڵگەكە ئاگر كەوتەوە.
"خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانێكی ماددی لێكەوتەوە، بەم هۆیەشەوە لە كاتژمێر (10)ی دوێنێ شەوەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 میگاوات كارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندووە". وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان وادەڵێت.
هاوكات ئەمڕۆ ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند "ئیدانەی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان دەكەم، كە لەم وەرزەی زستاندا بووە هۆی وێرانكردنی ژێرخان و پچڕانی كارەبا لەسەر ملیۆنەها هاووڵاتی".
باكگراوند: کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 42 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان