
دروێنەی گەنمی جووتیاران. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکات و بەشێکی زۆری گەنمی هەرێمی کوردستان بە نمرە یەک هەژمار کراوە.
وێنە گەورەکە: وەرزی دروێنەی گەنم لە ناوچەی گەرمەسێر دەستی پێ کردووە، شاندێکی عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی جۆر و بڕەکەی سەردانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە نزیکەوە بەرهەمەکانیان بەسەر کردەوە.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "شاندەکە لە ڕاپۆرتەکەیاندا بەئەرێنییەوە باسی گەنمی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەشێکی زۆریان بە نمرە یەک ناو بردووە".
لەلایەکی دیکەوە: شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەگەڵ شاندی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانیی عێراق لەسەر وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران گفتوگۆ دەکەن.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، بڕی ئەو گەنمەی ئەمساڵ لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق وەردەگیرێت دیاری دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
18 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد