مەحسوون قرمزیگول- وێنە: میدیای توركیا
ئاڤا نیوز
مەحسوون قرمزیگول، داوی بەرهەمهێنانی فیلمی " پرێستیژ مەسەلەسی" کە بڕی سێ ملیۆن دۆلاری تێچووە، تووشی زیانێکی ئابووری گەورە دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مەحسوون قرمزیگول چیرۆکی دەستپێکردنی لە بواری مۆسیقا لە فیلمی "پرێستیژ مەسەلەسی" دەگێڕێتەوە، فیلمەکە بڕی سێ ملیۆن دۆلاری تێچووە و لە ساڵی 2023 بڵاوکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: قرمزیگول گوتی: ئاساییە، ئەم دۆخانە بۆ هونەرماندان دێتە پێش، مەرج نییە هەر کارێک کردت بگات بە بینەر، لەگەڵ ئەوەشدا من دڵخۆشم بەوەی کە لە مێشکم دابوو نوسیمەوە و کردم بە فیلم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فیلمی "پرێستیژ مەسەلەسی" واتە " بابەتی ڕێزگرتن" بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە سینەماکانی تورکیا نمایشکرا، زیاتر لە 100 هەزار و 506 بینەری هەبوو، بەڵام تەنیا حەوت ملیۆن لیرەی تورکی قازانجی هەبوو.
باکگراوند: مەحسوون قرمزیگول، هونەرمەندێکی دێرینی باکووری کوردستان و تورکیایە، ماوەیەکە لە پاڵ کاری میوزیک و گۆرانی کاری دەرهێنان و ئەکتەری فیلمیش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی