گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: لەگەڵ ناردنی پارە لە بەغداوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین
- بزنس
- 30 نیسان

دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەوەی لەسەر ئێمە بووە جێبەجێمان کردووە و چاوەڕوانی ناردنی پارەی مانگی چوارین لە بەغداوە، لەبارەی پلەبەرزکردنەوەش دەڵێت، بەشێکی وەزارەتەکان ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەیان تەواو کردووە.
بۆچی گرنگە: بۆ ئەوەی کێشە بۆ مووچە دروست نەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە داهاتە فیدراڵییەكان ڕادەستی حكومەتی عێراق بکات، بۆ ئەم مەبەستەش "هەموو ئامادەكارییەک كراوە".
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا ئێمە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراقین پارەی مووچەی مانگی چوارمان بۆ بنێرێت، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەین.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی هەژماری من گوتەبێژی وەزارەتی دارایی دەڵێت: سیستمێكی پێشكەوتووە هیچ گرفتێكی یاسایی نییە و بانكەكانی بەشدار مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە و چاوەڕوانین دادگەی فیدراڵی لەسەر ئەو پرسە بەرچاوڕوونی بدات.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە وەزارەتەکان ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان تەواو کردووە، ئێستا بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوەش لەگەڵ عێراق گفتوگۆ دەكرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران