
ئاڤا دیجیتاڵ
هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە مەبدەئییەن رێککەوتوون، بۆ تەواوکردنی کارەکانیش بڕیارە بەمنزیکانە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
بۆچی گرنگە: پرسی مووچە کێشەیەکی بەردەوامی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە، بڕیارە بە هەموارکردنەوەی بودجەش کێشەکە بەیەکجاری چارەسەربکرێت مووچە لە خەرجی ڕاستەقینە جیابکرێتەوە، بەمپێیە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەموو سەرەمانگێک لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مووچە وەردەگرن. هاوکات لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای رایگەیاند: "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەموارکردنەوەی بودجە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ رێككەوتوون، تاوهكو پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی (خەرجی راستەقینە) جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر خەرجی حاكیمە"، ئێستا چاوەڕوانی هەمواری ماددەی 11ی یاسای بودجە دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە".
زانیاری زیاتر: سەرچاوە تایبەتەکەی ئاڤا میدیا کاتی هاتنی 618 ملیارەکەی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد و گوتی، هەرکاتێک عێراق پارەی مانگی یەکی ئەمساڵی بۆ فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق خەرجکرد، پارەکەی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت. پێشتر هەموو 22ی مانگێک حکومەتی عێراق پارەی مووچەی بۆ پارێزگاکانی دیکە دابین دەکرد، بەڵام ئەم مانگە دواکەوتووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە بنێردرێت.
گۆشەیەکی دیکە: ئاڤا میدیا زانیویەتی، بڕیارە لهسهر راسپاردهی سەرۆکوەزیران بارزانی، بهم نزیكانه شاندی ههرێمی کوردستان بچێتهوه بهغدا و، بۆ پرسی مووچهی فهرمانبهران و هەمواری یاسای بودجە کارە تەکنیکییەکان تەواوبکەن.
باکگراوند: لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 14-1-2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاردرا بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، هاوکات بەپێی خەرجی راستەقینە 618 ملیار دینار و 578 ملیۆن و 29 هەزار بۆ مانگی یەکی ساڵی 2024 بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. ئەمە لەکاتێکدابوو حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا كردبوو، تاوەکو یاسای بودجەی ساڵی 2024 هەمواردەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە عێراقەوە بۆ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: عەلی شەمخانی گیانی لەدەست نەداوە و بەهەڵە وێنەمان بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە عێراقەوە بۆ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: عەلی شەمخانی گیانی لەدەست نەداوە و بەهەڵە وێنەمان بڵاوکردەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن