
باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە 72 کاتژمێری داهاتوودا خشتەی بودجەی 2024 دەگاتە پەرلەمان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مەزهەر جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا حکومەت خشتەی بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە و لیژنەکەیان لەئامادەباشی دایە".
زانیاریی زیاتر: پەرلەمان پشووی هاوینەی دوا دەخات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی بودجە و پەیوەندی بە حکومەتەوە کردووە، بڕیارە لە 72 کاتژمێری داهاتوودا ڕەوانەی پەرلەمانی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی دارایی نزیکەی 20 ڕۆژی پێویستە بۆ گفتوگۆکردن و یەکلاییکردنەوەی خشتەی بودجە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، دواکەوتنی ناردنی خشتەی بودجەی 2024 بۆ پەرلەمان لەلایەن حکومەتەوە هۆکارەکەی ئەوەیە زیاتر لە 80 تریلیۆن کورتهێنان هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران