
گرافیکی هەواڵ: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی سلێمانی، لە ڕێوڕەسمێکدا مۆزەخانەی 'نەتەوەسازان' دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەیان زەریفی، سەرپەرشتیاری مۆزەخانەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئەم مۆزەخانەیە بیرۆکەی خۆم و سەفین ئەنوەرە، لە ساڵی 2014ـەوە کاری لەسەر دەکەم و دەستم کردووە بە کۆکردنەوەی کەلوپەل و ژیاننامە و زانیاریی هونەرمەندانی کۆچکردوو، مۆزەخانەکە هەر لەناو هۆڵی ڕۆشنبیریدا دەبێت".
زانیاریی زیاتر: ئێستا سەرقاڵن بە ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی مۆزەخانەکە و دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی سلێمانی هاوکاری کردوون و پشتگیری کارەکەی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: مۆزەخانەکە ناونراوە 'نەتەوەسازان'، زەریفی لەمبارەوە گوتی: بۆیە ئەو ناوەمان هەڵبژاردووە، چونکە هونەرمەندان دەتوانن لە ڕێگەی هونەرەکەیانەوە نەتەوە بناسێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 9ـی ئایار لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا مۆزەخانەکە دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی