
ناشاد بەدیار تابلۆیەکی خۆیەوە- وێنە:سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیار وابوو بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، ئەمڕۆ لە خانەی بەساڵاچووانی سیتەک، 100 تابلۆی هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد نمایش بکرێت، بەڵام دواخرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا هونەرمەند ناشاد کۆچی دوایی کرد و پێڕانەگەیشت خۆی پێشانگە بۆ تابلۆ نوێکانی بکاتەوە، بۆیە بڕیار درا ئەمڕۆ شەممە پێشانگاکە بکرێتەوە، کەچی دواخرا. ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێمە لە پرسەی هونەرمەند تابلۆکانمان نمایش کرد و بۆ دووبارە نمایشکردنەوەیان پێویستە کاری زیاتری لەسەر بکەین.
باگکراوند: محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد، لە ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و زیاتر لە پێنج دەیە بوو سەرقاڵی وێنەكێشان بوو. پێشتر لەناو كارگەی كولتوری سلێمانی دەژیا، بەڵام لەم دواییانەدا چووە خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی و لە حەوتی ئایاری ئەمساڵ لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی شێرپەنجە و لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی