وێنەی ژوانا نەسیری
ئاڤا نیوز
ژوانا نەسیری، هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری لە فیلمێکی سکۆتلەندی دەکات کە تێیدا ڕۆڵی کچێکی ئێزیدی دەگێڕێت.
لێدوانی فەرمی: "دەرهێنەر حەسەن نازر بە فەرمی داوای لێ کردووم لە فیلمەکەی بەشدار بم کە باس لە کچە کوردانی ئیزێدی دەکات و 80%ی فیلمەکە لە کوردستان تۆمار دەکرێت، لە مانگی ئایندەوە دەست بە تۆمارکردنی بەرهەمەکە دەکەین"، ژوانا نەسیری ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
هۆکارە زانراوەکان: فیلمەکە بە زمانی کوردی دەبێت، بەڵام لە وڵاتی سکۆتلەندا بەرهەم دەهێنرێت تا ئەگەری پاڵاوتنی بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکانی فیلم لە سکۆتلەندا هەبێت. تا ئێستا ناوی فیلمەکە ئاشکرا نەکراوە.
زانیاری زیاتر: ژوانا شاعیر و دەنگبێژێکی بەتوانایە و ژەنیاری عود و دیوانە و تا ئێستا دوو بەرهەمی نووسین و دەنگی بڵاو کردووەتەوە.
باکگراوند: ژوانای تەمەن 19 ساڵ لەدایکبووی پارێزگای سنەیە، هەر لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە لە ڕێگەی باوکی، سەعدوڵا نەسیری دەستی کردووە بە چالاکیی هونەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی