سەرۆکوەزیران بارزانی: ڕێگەی گەشەپێدان بە زاخۆ و موسڵ و هەولێر تێنەپەڕێت پلانێکی هەڵەیە
- کوردستان
- 12 ئایار

سەرۆکوەزیران بارزانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستانیش وەكو بەشێك لە عێراق بەرژەوەندیی زۆری لەگەڵ توركیا هەیە، یەكێك لە هۆكارەكانی بەهێزی پەیوەندیی نێوانمان، ئارامیی هەرێمی كوردستانە.
وێنە گەورەکە: لە هەولێر سیمپۆزیومی نێودەوڵەتیی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر دۆخی سیاسی، ئابووری و دیموگرافیایی عێراق، بەڕێوەچوو و سەرۆکوەزیران بارزانی بەشداری پانێلێکی کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: "توركیا ئاوی بەدەستەوەیە و عێراق سەرچاوەی ژێرزەوی زۆری هەیە، هەردوولا دەتوانن دانووستانی لەسەر بكەن؛ ئەو تێڕوانینەی بۆ ڕێگەی گەشەپێدان هەمانە و بەو پێشنیازەی پێشكەشی بەغدامان كردووە، هێشتا نازانین بە چ جۆرێك دەبێت".
زانیاریی زیاتر: پێمان باشە ڕێگەکە لە زاخۆوە بۆ موسڵ و هەولێر، دواتر كەركووك و ئینجا بۆ بەغدا بڕوات، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، هۆكارەكە هەرچییەک بێت پلانێكی هەڵەیە.
باکگراوند: لە ساڵی 2022ـەوە ژێرخانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە نێوان عێراق و تورکیا و ئیمارات دانرا و پێشبینی دەکرێت چوار ساڵ تەواو بێت. ڕێگەکە هەزار و 200 کیلۆمەترە و لە جووتسایدێک و هێڵێکی ئاسن پێک دێت و بەندەری فاوی بەسڕە بە تورکیا دەبەستێتەوە. ساڵی 2028، دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئۆکراینا: ڕووسیا خوازیاری ئاگربەست نییە
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ڕیفراندۆمی تایبەت بە ڕەگەزنامە و مافی کرێکاران دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: ڕووسیا نایەوێت جەنگ کۆتایی پێبێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای سێ ڕۆژ مانەوەیان لە دەریادا 54 کۆچبەر ڕزگاردەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ دەکەوێتەوە
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 100 کەس لە کاتی قوربانیکردن بریندار بوون