
ژمارەیەک باڵندەی کێوی لەناو قەفەزدا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتییەک بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتن بە باڵندەی کێوی دەستگیر دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی 4-6-2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی دەست بەسەر چەندین باڵندەی جۆراوجۆری کێویدا گیراوە کە هاووڵاتییەک کڕین و فرۆشتنی پێوە کردوون.
لەلایەکی دیکەوە: عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: جۆری ئەو باڵندانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، قەلەڕەش، قەلەباچکە، کەو، سوێسکە، مینا بوون و هەموویان کێوین.
هاوکات، بە فەرمانی دادوەر هاووڵاتییەکە دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەلایەن بەشی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانییەوە بۆ کراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک ڕاوکردن بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسەدا دەکرێت کە دەستگیرکراوە، بە پێبژادنیش سزا دەدرێت و بڕی سزاکەش لە 50 هەزار دینار تاوەکو 250 هەزار دینار دیندار دەبێت، ئەمەش بەگوێرەی جۆر و تەمەنی باڵندەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەگەر کەسەکە پێشینەی لەو کارەدا هەبێت ئەوا سزاکەی قورستر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لەسەر ڕەزامەندی دادوەر باڵندەکان ئازاد کراون و بۆ نێو سرووشت گەڕێنراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرەکەی پێنجوێن هەزاران دۆنم پوش و پاوانی سوتاندووە
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات