
نادیە موراد و هاوڕێکانی زانکۆکەی
ئاڤا نیوز
نادیە موراد ـ کچە چالاکوان و ڕزگاربوویی دەستی داعش، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن بەدەست هێنا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چوار ساڵ خوێندن، لە 12ـی ئایاری ئەمساڵ نادیە موراد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن بەدەست هێنا. نادیە، یەکەم کەس بوو لە خێزانەکەی کە لە زێدی خۆی شنگال تاوەکو قۆناغی ئامادەیی خوێندوویەتی، بەڵام خوێندنەکەی بەھۆی پەلاماری داعش و کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان بۆ تەواو نەکرا.
لێدوانی فەرمی: نادیە موراد لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: سووربوونم بۆ بەردەوامبوون لەسەر خوێندن هەرگیز نەگۆڕاوە، ئەمڕۆ ڕۆژی ئاهەنگگێڕانە بۆ سەرکەوتنەکانم، بە یادی دایکی خۆشەویستم و هەموو ژنە بەهێز و خۆڕاگرەکانی گوندەکەم.
باگکراوند: نادیە موراد کە لە ساڵی 1993 لەدایک بووە کچە چالاکوانێکی ئێزیدییە و لە ساڵی 2014 کەوتە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و هەموو ئەندامانی خێزانەکەی لەلایەن چەکدارانی ئەو ڕێکخراوەوە کوژران، لە هەمانساڵ ڕزگاری بوو، دواتر وەک یەکەم کورد لە مێژوودا خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی