تەمەنی عادل ئیمام دەبێتە 84 ساڵ و ڕوونکردنەوە لەبارەی تەندروستییەوە دەدرێت
- کولتوور
- 2024-05-14

عادل ئیمام لە سەرەتای ئەمساڵ بەفەرمی وازی لە کاری هونەری هێنا
ئاڤا نیوز
تەمەنی عادل ئیمام، هونەرمەندی میسری نزیک دەبێتەوە لە 84 ساڵ و دڵنیایی لە بارەی تەندروستیی ئەو هونەرمەندەوە دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەندیکای هونەرمەندانی میسر، ڕوونکردنەوە سەبارەت بە باری تەندروستی عادل ئیمام دەدات و دەڵێت: ئێستا باری تەندروستیی عادل ئیمام زۆر باشە و سەندیکاکەمان بە بەردەوامی لەگەڵیدا لەسەر هێڵە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بەر لە چەند ڕۆژێک، بەشێک لە میدیای میسر ئاماژەیان بەوەدا کە تەندروستیی عادل ئیمام خراپە، لەم بارەیەوە نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی میسر جەختی لە سەلامەتیی تەندروستیی ئەو هونەرمەندە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا "هەر کەسێک دەیەوێت مێژووی میسر بزانێت، با سەیری فیلمەکانی عادل ئیمام بکات".
باکگراوەند: عادل ئیمام، لەدایکبووی شاری مەنسوورەی میسرە، لە 17ی ئایاری ساڵی 1940 لە دایکبووە، دەرچووی کۆلیژی کشتوکاڵە، لە سینەمای میسریدا نازناوی "زەعیم"ـی پێدراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی