ئەمریکا: لەگەڵ هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە لە پەیوەندیداین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
- بزنس
- 17 ئایار

ڤێدانت پاتەل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایدەگەیێنێت، لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئەنقەرە، هەولێر و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان.
وێنە گەورەكە: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023ـەوە هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆڕیی جەیهانی تورکییەوە وەستاوە، ئەمەش زیانی زیاتر لە 12ملیار دۆلاری بە ئابووریی عێراق گەیاندووە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ڤێدانت پاتەل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پەرەپێدانی ڕێگەی جیاواز بۆ گەیاندنی وزەی عێراق بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە بەرژەوەندیی عێراق و ئەمریکایە، ئەم هەوڵانە گرنگن بۆ عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی گازی سرووشتیی ئێران و جێبەجێکردنی پابەندییەکانی سەبارەت بە ئاووهەوا".
زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە ئەوەشی گوتووە، لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، ئەنقەرە، هەولێر و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتەوە زیانمەند بوونە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- بیروڕا
- 28 خولەک لەمەوپێش
جەنگی ساختەی ئێران و ئیسرائیل لە سەردەمی AIـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش