
پۆستەری فیلمەکە
ئاڤا نیوز
فیلمی دۆکێۆمێنتاری ' وڵاتی ژنانی ژێر زەوی ' لە بەرواری 15ی مانگی ئایار لە شاری تۆرنی ئیتاڵیا نمایش کرا و خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکێۆمێنتاری وەرگرت.
لێدوانی فەرمی: ڕێکەوت محەممەد دەرهێنەری فیلمەکە بە ئاڤانیوزی گوت: ساڵی 2023 ئەم فیلمە دۆکێۆمێنتارییەمان بەرهەم هێنا کە باس لە ژیانی پیاوێکی پیر دەکات، باسی لەوەش کرد لە ماوەی ڕابردوودا ئەم فیلمەمان بەشداری لە چەند فێستیڤاڵێکدا کردووە لە چەند وڵاتێک.
زانیاریی زیاتر: فیلمی دۆکیۆمێنتاری ' وڵاتی ژنانی ژێر زەوی ' لە نووسینی دیدار عومەرە و ڕێکەوت محەممەد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و ئاوارە عومەر کاری وێنەگرتنی فیلمەکەی گرتووەتە ئەستۆ، ئێستاش لە چەند فێستیڤاڵێکی دیکەی نێودەوڵەتی پاڵێوراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی