
کارگەیەکی ئاسن لە پارێزگای سلێمانی - وێنە: AA
ئاڤا نیوز
ساڵی ڕابردوو 516 کارگەی جیاواز لە سنووری پارێزگای سلێمانی داخراون، ئەوانەشی لە کارکردن بەردەوامن چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای بازرگانی دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە کۆی هەزار و 34 کارگەی تۆمارکراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 516 کارگە داخراون، کە دەکاتە 50%ـی ئەو کارگانەی لە پارێزگاکە تۆمارکراون.
لێدوانی فەرمی: ئارام بابان، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی پیشەسازی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کارگەکانی سلێمانی لە خراپترین دۆخدان و ڕۆژانە کارگەی دیکە دادەخرێن، کێشەکانیان زۆرن، بەڵام سەرەکیترینیان بەرزی نرخی کارەبایە.
هۆکارە زانراوەکان: یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی داخستنی کارگەکان لە سنووری سلێمانی لە هاوردەکردنی کەلوپەلی بەرهەمهێنراوە لە وڵاتانی دەرەوە بەشێوەی "قاچاخ و فرۆشتنەوەی بە نرخی هەرزانتر".
خاڵە ئەرێنییەکان: کابینەی نۆیەم وەک پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ کارگە نێوخۆییەکان، بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبای بازرگانی داوە، "ئەو کارگانەی کە دانەخراون چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانن".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ڕیفراندۆمی تایبەت بە ڕەگەزنامە و مافی کرێکاران دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: ڕووسیا نایەوێت جەنگ کۆتایی پێبێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای سێ ڕۆژ مانەوەیان لە دەریادا 54 کۆچبەر ڕزگاردەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە دژی خۆپیشاندەران جوولە بە هێزەکان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەکردن لە چەند بەنداوێکی سنووری دهۆک قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی زاخۆ دەکەوێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 100 کەس لە کاتی قوربانیکردن بریندار بوون