
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لیستێکی دیکەی ناوی مووچەخۆری هەرێمی کوردستانی له چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ڕەوانەی بەغدا کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەمە 23-05-2024، دووەمین لیستی فەرمانبەران کە لە زانیاریی 453 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا.
بۆچی گرنگە: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی تەواوی کردووە تاوەکو مووچەخۆران لە بانکە تۆمارکراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق مووچە وەربگرن، بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێتەوە بۆ ناردنی مووچە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن، هەفتانەش لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی خشتە و زانیاری پێویستە دەربارەی پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان و چاپکردنی کارتەکان بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا هەفتەی ڕابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، بانکی TBI بەزووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش