
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی هێلکە. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر 90 ئەندازیاری کشتوکاڵی وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پەلەوەری و پیشەسازییەکان دادەمەزرێنێت.
بۆچی گرنگە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کردووە و پەرەی بە کەرتی کشتوکاڵیش داوە، لەم چوارچێوەیەشدا هەلی کاری زیاتری بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕەخساندووە.
لێدوانی فەرمی: برجۆ ڕۆژبەیانی، بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کۆی 450 ئەندازیار کە بەشداری خولەکان بوون، تەنیا 250 کەسیان هاتوون بڕوانامەکانیان وەرگرتووەتەوە، 90 کەسیان وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان دامەزراون کە زۆرینەیان خانم بوون.
ئەوەی پێویست بیزانیت: هیچ خاوەن پڕۆژەیەک مۆڵەتی نوێکردنەوە وەرناگرێت، بەبێ ئەوەی ئەندازیارێکی کشتوکاڵ وەک سەرپەرشتیار دانەمەزرێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەشێک لە خاوەن پڕۆژەکان ژێربەژێر لەگەڵ ئەندازیاران ڕێککەوتوون و تەنیا سوود لە بڕوانامەی دەرچووەکان وەردەگرن و ئامانجیش لێی پێشکەش نەکردنی ڕاپۆرتی پڕۆژەکانە بە وەزارەت و پەیوەست نەبوونە بە کاتی کارکردن.
ژمارەکان وا دەڵێن: 50 خولی جیاواز کراونەتەوە، 1800 قووتابی لەو خولانە بەشدار بوون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
تەنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت